دەربارەی جموجوڵەكانی رووسیا لە سووریا ئەمریكا هۆشداری دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایدەگەیەنێت، پێویستە رووسیا پابەندی یاسا و رێساكانی تایبەت بە ئاسمانی وڵاتان بێت لە سووریاو دەڵێت، پێویستە مۆسكۆ واز لە رەفتاری نابەرپرسانە بهێنێت.

وەزیری بەرگری ئەمریكا لە سەروبەندی هێرشی رووسیا بۆسەر درۆنێكی ئەمەریكی لە ئاسمانی سووریا، داوای لە مۆسكۆ كرد، واز لە “رەفتاری نابەرپرسانە” بهێنێت.

سوپای ئەمەریكا پێشتر رایگەیاندبوو، درۆنێكی ئەمەریكی لەلایەن فڕۆكەیەكی جەنگی رووسی لە ئاسمانی سووریا هەراسانكراوە، كە ئەمە‌ نوێترین رووبەڕووبوونەوەی سەربازی ئەمەریكا و رووسیا بوو.

ئاژانسی تاسی رووسی لەزاری ئۆلیج گۆرینۆڤ جێگری سەرۆكی ناوەندی رووسی بۆ ئاشتەوایی لە سووریا رایگەیاندبوو، درۆنێكی هێزەكانی هاوپەیمانی دژی داعش كە ئەمەریكا سەركردایەتی دەكات، لە فڕۆكەیەكی جەنگی رووسی لە ئاسمانی رەققە لە باكووری سووریا نزیك بووەتەوە.

سەبارەت بەم پرسە، ئاژانسی فەرمی سووریا رایگەیاندووە، هێزەكانی ئەمەریكا لە ناوچەی باكووری رۆژهەڵاتی سووریا جوڵەیان زیاتر بووە و تەواوی یاساكانیان پێشێلكردووە و چەك و تەقەمەنی زیاتریان هێناوەتە دەوروبەری حەسەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا