لێدوانی نوێی قوباد تاڵەبانی لەبارەی ناردنی پشكی هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت “نیگەرانم له‌وه‌ی کە سەرباری ئەوەی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکی بە یاسای بودجەی فیدراڵی جێبەجێکردووە، بەڵام هێشتا بەغدا شایستە داراییەکانی بۆ هەرێم خەرج نەکردووە”.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە میانی كۆبونەیەكدا لەگەڵ ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی نوێی روسیا لە عێراق و شاندی یاوەری رایگەیاند “پێویسته‌ حکومەتی فیدرال پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ بکات بۆ ئەوەی هەردوولا بتوانن بە شێوەیەکی بونیادنەرانە درێژە بە دانووستانەکانیان بدەن بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان”.

دەشڵێت ” نیگەرانم له‌وه‌ی کە سەرباری ئەوەی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکی بە یاسای بودجەی فیدراڵی جێبەجێ کردووە، بەڵام هێشتا حکومەتی بەغدا شایستە داراییەکانی هەرێمی خەرج نەکردووە، داواشی كرد حکومەتی فیدرال پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ بکات”.

ەمە لەكاتێكدایە، ۆژی 15ی حوزه‌یران، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا تا ئەو كاتەی تەواوی وردەكاری نێوان رێككەوتنەكەی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان جێبەجێدەكرێت، بەغدا مانگانە 200 ملیار دینار وەك پشكی هەولێر بنێرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا