گۆڕانی كەش و هەوا هەڕەشە گەورەكەی سەر مرۆڤایەتی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوین بەرزترین تێكڕای پلەكانی گەرمای جیهانی بەخۆیەوە بینیوە كە تا ئێستا پێوانە كراوە و پێدەچێت ساڵی 2023 گەرمترین ساڵ بێت لە مێژوودا، لە كاتێكدا ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت “داڕمانی كەشوهەوا دەستیپێكردووە”.

ڕوانگەی كۆپەرنیكۆسی ئەوروپی ڕایگەیاند، سێ مانگ لە سەرەتای مانگی حوزەیران تا كۆتایی مانگی ئابی 2023 كە هاوتایە لەگەڵ وەرزی هاوین لە نیوەگۆی باكوور كە زۆرینەی ڕەهای دانیشتوانی جیهان تێیدا دەژین، گەرمترین مانگ بووە لە جیهاندا، لەگەڵ تێكڕای پلەی گەرمی تێكڕای جیهانی 16.77 پلەی سەدی.

ئەمەش 0.66 پلەی سەدی زیاترە لە تێكڕای ماوەی ساڵانی 1991-2020، كە تێكڕای پلەی گەرمی جیهانی بەهۆی گەرمبوونی كەشوهەوا بەهۆی مرۆڤەوە بەرزبووەتەوە، هەروەها 0.2 پلەی سەدی زیاترە لە ئاستی تۆماركراوی پێشوو كە لە ساڵی 2019 تۆماركرابوو.

مانگی تەمموزی 2023 گەرمترین مانگ بوو كە تۆماركراوە

بەپێی خەمڵاندنەكان پلەكانی گەرما لە مانگی ئابدا 1.5 پلەی سەدی گەرمتر بوون لە تێكڕای پێش پیشەسازی لە نێوان ساڵانی 1850 بۆ 1900.

مانگی تەمموزی 2023 گەرمترین مانگ بوو كە تۆماركراوە و ئێستا مانگی ئابی 2023 دووەم مانگە، بەپێی قسەكانی كۆپەرنیكۆس.

شەپۆلی گەرما و وشكەساڵی و لافاو و ئاگر لەم ماوەیەدا ئاسیا و ئەوروپا و ئەمریكای باكووری گرتەوە، بە قەبارەیەكی بەرفراوان و زۆرجار بێ وێنە، لە ئەنجامدا لەدەستدانی ژیان و زیانگەیاندن بە ئابووری و ژینگە.

نیوەگۆی باشوور لەم دیاردە توندوتیژانە ڕزگاری نەبوو، كە لە ناوەڕاستی زستانی باشووردا زۆرێك لە تۆمارەكانی پلەی گەرمی شكێنران.

سامانتا بێرگێس، جێگری بەرپرسی گۆڕانی كەشوهەوا لە ڕوانگەی كۆپەرنیكۆس دەڵێت: ئەو سێ مانگەی كە تازە بینیومانە، گەرمترین مانگە لە ماوەی نزیكەی 120 هەزار ساڵدا، لە سەرەتای مێژووی مرۆڤایەتییەوە.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەیاننامەیەكدا وتی: كەشوهەواكەمان خێراتر لەوەی كە دەتوانین ڕووبەڕووی ببینەوە، دەڕووخێت، لە كاتێكدا ڕووداوەكانی كەشوهەوا بەر هەموو گۆشەیەكی هەسارەكە دەكەوێت.
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زەریاكان

سەرەڕای سێ ساڵ لەسەریەك كە لا نینا بە پێچەوانەی ئێل نینۆ بەشێكی گەرمبوونی داپۆشیوە، بەڵام ساڵانی2015_2022 بەڕاستی گەرمترین ساڵ بوون كە تۆماركراون.

گەرمبوونی دەریاكانی جیهان كە تا ئێستاش 90%ی ئەو گەرمایە زیادەیەی كە لە سەردەمی پیشەسازییەوە بەهۆی چالاكییەكانی مرۆڤەوە دروست بووە هەڵدەمژن، ڕۆڵی سەرەكی لەم دیاردەیەدا دەگێڕێت.

لە مانگی نیسانەوە، تێكڕای پلەی گەرمی ڕووی زەوی بۆ ئاستێكی بێ وێنە بەرزبووەتەوە.

وە ڕوانگەی كۆپەرنیكۆس ئاماژە بەوە دەكات كە “لە 31ی تەمموز تا 31ی ئاب”، “هەموو ڕۆژێك پلەی گەرمی دەریاكان ئاستی تۆماركراوی پێشووی تێپەڕاند كە لە مانگی ئازاری 2016 تۆماركرابوو، گەیشتە ئاستێكی هێمای بێ وێنە كە 21 پلەی سەدییە، كە بە ڕوونی بەرزترە لە هەموو داتا تۆماركراوەكان .

ئێستا گۆڕانی كەش وهەوا هەڕەشەی جدیە بۆ سەر ژینگە و ئابوری و ژیان و گوزەرانی كۆمەڵگاكان

ڕێكخراوی كەشناسی جیهانی ڕۆژی چوارشەممە هۆشداری دا كە مرۆڤ و هەموو زیندەوەران بەهەمان شێوە مەترسی “تێكەڵەیەكی كوشندە” لە پیسكەرە كیمیاییەكان كە بەهۆی ئاگركەوتنەوە و شەپۆلی گەرمای بەردەوام و توندەوە سووتەمەنییان پێدەدرێت.

ئێستا گۆڕانی كەش وهەوا هەڕەشەی جدیە بۆ سەر ژینگە و ئابوری و ژیان و گوزەرانی كۆمەڵگاكان، لە زۆر شوێن و وڵات بەهۆی كەمی باران بارین وشكەساڵی پەیدابووە و كشتوكاڵ مەترسی زۆری لەسەرە بەتایبەتیش ئەو بەربوومانەی كە ئاردیان لێ دروست دەكرێت، وشكبوونی خاك لەزۆر شوێنی جیهاندا مەترسی لەسەر ئاسایشی خۆراك دروستكردووە، لە زۆرێك لە شارەكانی باشوری عیراق گۆم و زەلكاوەكان وشكیان كردوە و خەڵكێكی زۆر بێكار بوون، لە هەرێمی كوردستان هەموو ساڵێك ئەو مەترسییە دروست دەبێ و بەهاتنی وشكەساڵی جوتیاران زیانێكی زۆریان بەردەكەوێت كەرتی كشتوكاڵیش دادەڕوخێت، ئەم دۆخە تادێت مەترسییەكانی زیاتر دەبن.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان رێككەوتنێك كراوە بەناوی «پەیماننامەی پاریس» كە سنوور بۆ ئەو وڵاتانە دادەنێت كە ژینگە پیس دەكەن و گازە ژەهراوییەكان فڕێ دەدەنە ناو بۆشایی ئاسمان، هەروەها بەپێی ئەو پەیماننامەیە قەرەبووی هەموو ئەوانە دەكرێتەوە كە لە ئەنجامی گۆڕانی كەش وهەواوە زیانیان پێگەیشتووە، بەڵام پەیمانەكە بە تەواوی جێبەجێ ناكرێت، بەپێی رێككەوتنەكە دەبێت تا ساڵی 2030 وڵاتان هەموو بەندەكانی جێبەجێ بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا