چین چاوی بڕیوەتە نەوتی عێراق

پۆڵەتیک پرێس

عێراق لە ئامادەکاریدایە بۆ واژۆکردنی رێککەوتنێکی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیای چینوا ئۆیڵی چینی کە بەهاکەی بە ملیاران دۆلار دەخەمڵێنرێت.

ئاژانسی بلومبێرگ رایگەیاند، ئەم رێککەوتنە نوێترین نمونەی قەرزی چینە، لەڕێی ئەو کۆمپانیا بازرگانی و بانکانەی لەلایەن دەوڵەتەوە کۆنتڕۆڵکراون.

لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، کۆمپانیای چینوا ئۆیڵ بۆ بازرگانی نەوتی حکومی چینی لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەدایە کە لە ململانێی کڕینی پێشوەختەی نەوتی خاوی عێراقیدان بۆماوەی پێنج ساڵی داهاتوو.

لەوبارەیەوە، حەسەن نەدیم وتەبێژی حکومەت رایگەیاند، وەزارەتی نەوتی عێراق خوێندنەوە بۆ ئەو ئۆفەرانە دەکات کە لەلایەن وڵاتانی بەشداربوو لە گرێبەستە نەوتییەکە پێشکەش کراوە.

ئەوەش هاتووە، براوەی مەزادەکە نزیکەی ٢،٥ ملیار دۆلار بەرامبەر بە ٤٨ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لەنێوان سەرەتای مانگی تەمموزی ٢٠٢١ هەتا ٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٢ پێشکەشی کۆمپانیای سۆمۆ دەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا عێراق لە هەر کاتێکی دیکە زیاتر پێویستی بە سەرچاوەی داراییە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی بەتایبەت لەدوای ئەوەی ئەمساڵ، نرخی نەوت و رادەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا