ستران عەبدوڵڵا: بونی هێزی چەكدار وایكردووە دیموكراسەتی عێراق لەكەدارببێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، پێویستە یەكێتی و پارتی كێشەكان لەگەڵ عێراق چارەسەر بكەن، باس لەوەش دەكات بوونی ملیشیات و چەكدار لە عێراق، كێشەیە و وایكردووە كە دیموكراسیەتی عێراق هەمیشە لەكەدار ببێت.

ستران عەبدوڵڵا ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی رایگەیاند: هۆكاری پێكنەهێنانی حوكمەت لە هەڵبژاردنەكانی پێشووی عێراق دەگەڕ‌ێتەوە بۆ پێكهاتەی عێراق كە زیاد لە نەتەوەیەك و ئاینی تێدایە، هاوكات دوای كەوتنی سەدام حوسێن هەموومان لەسەر ئەوە رێككەوتووین كە سێ پێكهاتەی سەرەكی هەیە لە عێراق كە ئەوانیش كورد و سونە و شیعەیە، واتە بە نەتەوەی عەرەب ناوترێت عەرەب، بەڵكو بە هۆی دوو مەزهەبەكە جیاكراونەتەوە.

ستران عەبدوڵڵا وتیشی: لە چەند جارێكدا سونە نەیانتوانیەوە لە هەڵبژاردندا سەربكەوێت، بەڵام چینی سەروتری سونە توانیویانە ئەنجامی بدەن و سەركەوتوو بن لە هەڵبژاردنەكەدا.

ئەوەشی خستەڕ‌وو: ئەم بارودۆخە سیاسییە وایكردووە ملیشیات و چەكدار دروستببێت لە عێراق، ئەمەش كێشەیە و پەیوەندی بە لایەنی ئەمنی عێراق هەیەو وایكردووە كە دیموكراسیەتی عێراق هەمیشە لەكەدار ببێت، هاوكات سێ پێكهاتەكە كە كوردو سونە و شیعەن خۆیان رێكەوتبوون كە پۆستەكان بۆ كێیە و بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكە هەر لایەنێك لەو سێ پێكهاتەیە پۆستی گونجاوی خۆی وەردەگرێت.

باسی لەوەشكرد: تاكو ئێستا ئێمە وەكو كورد كێشەمان هەیە لەگەڵ عێراقدا كە پێویستە هەردوو حزبە بەهێزەكەی هەرێمی كوردستان چارەسەری بكەن، هاوكات تاكو ئێستاش سونە بە دڵنیایەوە سیاسەت ناكات و شیعە كە بووە بە دوو بەشەوە هەندێك پرەنسیپ هەیە بەهیچ شێوەیەك پاشەكشەی لێ ناكات، وەكو پۆستی سەرۆك وەزیران بدرێتە سونە، بەڵام شیعەكان ئەو داوایە رەتدەكەنەوەو پاشەكشە لەو پۆستە ناكەن، كاتێك ئەنجامی هەڵبژاردن دەردەكەوێت، پێكهێنانی حكومەت گرانتر دەبێت، بۆیە عێراق هەمیشە توشی ئەم كێشەیە دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا