لە بەغدا باندێكی فیڵكردن لە هاووڵاتیان دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رۆژی شەممە دەستگیركردنی باندێكی دوو كەسی راگەیاند، كە فێڵیان لە هاوڵاتیان كردوە و بە پارەی ساختە و بەكارهێنانی زاراوەی وڵاتانی كەنداو ئۆتۆمبێلیان لێ دزیون.

بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی تاوانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە پشت بەستن بە زانیاری ورد، سەبارەت بە بونی باندێك كە لە دوو كەس پێكهاتبون لەناوچەی كەڕادەی بەغدا، شێوەزاری وڵاتانی كەنداو بۆ قسەكردن لەگەڵ هاوڵاتیان بەكاردەهێنن و بە پارەی ساختە سامانەكانیان دەدزن، بۆئەو مەبەستەش تیمێكی تایبەت بەمەبەستی بەدواداچون پێكهێندرا.

ئاماژەی بەوەشكردوە، دوای لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی زانیاری، پەیوەندیی بە تاوانبارانەوە كراوە و دەستگیركراون، هەروەها دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران، دانیان بەوەدا ناوە كە 40 كاری ساختەكاری و فێڵكردنیان لە هاوڵاتیان ئەنجامداوە.

باسی لەوەشكردوە، دانپێدانانی سەرەتایی تۆمەتبارەكان وەرگیراوە، دادوەری لێكۆڵینەوەش بڕیاریداوە بەپێی بڕگەكانی مادەی 295ی یاسای سزادانی عێراقی رابیگرێن، بۆئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا