عێراق و ئیمارات پەرە بە هەماهەنگی ئابوری دوولایەنە دەدەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی ئیمارات رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئابوریی لە نێوان عێراق و ئیمارات، رێككەوتنی پاراستن و هاندانی وەبەرهێنان لەگەڵ عێراقدا واژوو كردووە، بە مەبەستی هاندانی وەبەرهێنانی بیانی لە رێگەی دەستەبەركردن و رەخساندنی هەلی لەبار.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی ئیمارات كە ئاژانسی هەواڵی فەرمی وڵاتەكە بڵاوی كردووەتەوە، ئامانج لە رێككەوتنەكە هاندانی وەبەرهێنانی بیانییە لەرێگەی دەستبەركردن و رەخساندنی هەلی لەبار.

لە نیسانی 2021 دا، ئیمارات رایگەیاند بڕی سێ ملیار دۆلاری بۆ وەبەرهێنان لە عێراق تەرخان كردووە بە ئامانجی بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكان و وەبەرهێنان و هەماهەنگیی لەنێوان هەردوو وڵاتدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا