بەهۆی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی چاپکردنی پارەی کاش لە عێراق کەمدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندیی عێراق پێشبینیدەکات لە چەند ساڵی داھاتوودا و لەدوای پشتبەستنی زیاتری ھاووڵاتییان بە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی، چاپکردنی پارەی کاش لە عێراق کەمببێتەوە.

زەید حەمید رەشید بەڕێوەبەر لە بەشی تەکنەلۆجیا و زانیاری بانکی ناوەند لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئامادەکارکردنی ژێرخانی پێویست بۆ سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی، لە فەرمانگە حکومییەکاندا بە سیستی بەڕێوەدەچێت، بەھۆی نەبوونی سیستمێکی تایبەت و پێشکەوتوو، لەنێوان بانکی ناوەندیی و بانکەکاندا.

وتیشی، لەئێستادا بەھەماھەنگی لەگەڵ بانکەکان کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و ئاستەنگییانەی لەبەردەم سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنیدان و پێداچوونەوە بە سیستەمەکەدا، کە بەشێوەیەکی گشتی سوودی ستراتیژی بۆ دەوڵەتی عێراق دەبێت.

ئەو بەڕێوەبەرە بانکی ناوەندیی پێشبینیشکردووە، لە چەند ساڵی داھاتوودا بەھۆی بەرەوپێشچوونی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق و پشتبەستنی زیاتری ھاووڵاتییان بە سیستەمەکە، چاپکردنی پارەی کاش لە عێراق کەمببێتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا