هەڵوێستی پەكەكە لەسەر ئاگركەوتنەوەكەی توركیا

پۆڵتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆماجڤاکێن کوردستان (KCK)، ڕاگەیاندراوێکی دەربارەی ئەو ئاگرەی لە دارستانەکانی تورکیا کەوتووەتەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو تێدا دەڵێت، بە هەموو گەلی تورکیا دەڵێین ئەو دۆخە ناخۆشەیش تێدەپەڕێت.

هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆماجڤاکێن کوردستان کەجەکە، دەربارەی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی تورکیا ڕاشیگەیاندووە، ئەو ئاگرکەوتنەوەیە کارەساتێکی ناخۆشە و ئێمە بە هەموو گەلی تورکیا دەڵێین ئەو دۆخە ناخۆشەیش تێدەپەڕێت.

هاوكات دەشڵێت، دەخوازین ئاگرەکە بکوژێتەوە هەر بۆیە ئێمە بە ئازارەکانی ئێوە خەمبارین.

هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆماجڤاکێن کوردستان (KCK)، ئێستا ڕاگەیاندراوێکی دەربارەی ئەو ئاگرەی لە دارستانەکانی تورکیا کەوتووەتەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕۆژی 28ى تةمموز ، ئاگرێک لە ناوچەی مەناڤگاتی سەربە پەرێزگای ئەنتالیا لە تورکیا کەوتەوە، بەهۆی کۆنترۆڵنەکردنیەوە ئاگرەکە تەشەنەی کرد و بە زوویی ناوچە گەشتیارییە بەناوبانگەکانی تورکیای گرتەوە و ئەمڕۆ 4ى ئاب  ئاگرەكە پێینایە ڕۆژی هەشتەمییەوە و وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیاش  ڕایگەیاند، لە 44 جێگای جیاوازی پێنج پارێزگا، ئاگرەكە بەردەوامە.

لەسەر ئاماری قوربانییەكانی ئاگرەكە، فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی توركیا، ڕایگەیاندووە، تائێستا هەزار و882 هاوڵاتی برینداربوون و هەشت هاوڵاتی گیانی لەدەستداوە و47 هاوڵاتی بەهۆی سەختیی برینەكانیانەوە لە نەخۆشخانەدان.

لە81 پارێزگای توركیا تیمی ئاگركوژێنەوە چوونەتە ئەو ناوچانەی ئاگەكەی تێدایە و تائێستا بەهۆی بەردوامیی ئاگرەكە، چەندین گوند بە تەواویی سووتاوە.

بە وتەی وەزیری شار و پلاندانانی توركیا، تائێستا نۆ هەزار و 276 شوێن سووتاوە، بەڵام ئۆپۆزسیۆن و ڕۆنامەنووسانی توركیا دەڵێن، زیانەكان زۆر لەوە گەورەترن.

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا