پۆڵهتیك پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دهسهڵاتدارانی تالیبان ڕایانگەیاند، هەڵوێستی خۆیان دژ بە مانەوەی هەر هێزێکی بیانی لە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و ناتۆ لە ئەفغانستان بە تورکیا ڕاگەیاندوە.
بەیاننامەکەی تالیبان دوای ئهوه دێت كاربهدهستانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند، جۆ بایدنی سەرۆکی ئهمهریكا و رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی لهدوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و ناتۆ،تورکیا ئەرکی ئەمنی فڕۆکەخانەی نێودوڵەتی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان بگرێتە ئەستۆ.
جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئهمهریكا رایگهیاندووه، پابەندییەکی ڕوون لەلایەن سەرکردەکانەوە هەبوو کە تورکیا ڕۆڵی سەرەکی بگێڕێت لە دابین کردنی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حامید کارزایی، و ئێمە ئێستا کاردەکەین بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەنجامدانی ئەو کارە.
زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی تالیبان، سەبارەت بە لێدوانەکەی جەیک سولیڤان بهدەنگی ئەمەریکاى وتووه، پاراستنی فڕۆکەخانەکان و شوێنەکانی تری وڵاتەکە ئەرکی ئەفغانییەکانە.
راشیگهیاندووه، ئەگەر هێزە بیانییەکان بیانەوێت لێرە بە ناوی ئاسایشی فڕۆکەخانەوە هێزی سەربازییان بهێڵنەوە، ئەفغانییەکان ڕێگە بەمە نادەن و وەک داگیرکەر سەیری دەکەن، جا تورکیا بێت یان هەر وڵاتێکی دیکە.
وتەبێژی تالیبان ئاماژهی بهوهشداوه، تورکیا و ئەمەریکا بۆیان هەیە باس لە پەیوەندییە دوولایەنەکانیان بکەن، بەڵام تەنها ئەفغانییەکان خۆیان دەتوانن بڕیار لەسەر چۆنیەتی کاروباری ناوخۆییان بدەن و چاوەڕوان دەکەن ئەوانی تریش ڕێز لە بڕیارەکانیان بگرن.