توركیا.. خێزانێكی كوردی شاری هەولێر هێرشیان دەكرێتە سەر

پۆڵەتیك پرێس

ژمارەیەك تورك لە شاری مێرسین هێرشیانكردە سەر خێزانێكی كوردی دانیشتووی شاری هەولێر كە بە مەبەستی گەشتكردن سەردانی ئەو وڵاتەیانكردووە.

ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە، ئەو خێزانە كوردە كە لە ئەدەنەوە بەرەو ئەنتالیا رۆشتوون، لەسەر رێگای سەرەكیی شارۆچكەی ئانامور لە پارێزگای مێرسین، لەلایەن چەند كەسێكەوە رێگرییان لێكراوە و هێرشیانكراوەتە سەر.

دوای روداوەكە باوكەكە و كوڕێكی برینداربوون، باوكەكە بە مەبەستی چارەسەركردن رەوانەی نەخۆشخانەی ئانامور كراوە.

ئەگەرچی توركیا وڵاتێكی گەشتیارییەو ساڵانە لە وڵاتانی جیهانەوە خەڵكی بۆ گەشتكردن رووی تێدەكەن، بەڵام ساڵانە رووداوی لەمشێوەیە دووبارە دەبێتەوە و لەلایەن توركە رەگەزپەرستەكانەوە هێرش دەكرێتە سەر گەشتیاران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا