ژمارەیەك فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەرلەوەی بگەنە هەولێر تێكشێندران

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەك فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ویستوویانە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بكەنە ئامانج و بگەنە بنكەكانی هاوپەیمانان بەرلەوەی بگەنە ئامانجەكەیان فڕۆكەكان تێشكێندران.

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری پۆڵەتیك پرێس لە هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، ژمارەیەك فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كە لە ئاراستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەریرەوە ویستوویانە بگەنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بۆردومانی ئەو شوێنە بكەن كە بنكەی هاوپەیمانانی تێدایە، بەڵام بەرلەوەی بگەنە ئامانجەكەیان، لەلایەن هاوپەیمانانەوە تێكشێندراون.

ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر رایگەیاند: دۆخی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاساییە، باسی لەوەكرد، ئەوان ئاگاداری ئەوەنین لەلایەن هاوپەیمانانەوە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان تێكشكێندرابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا