پۆڵه‌تیك پرێس:
موراد قه‌ره‌یلان، ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوبەریی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌مریكا بۆ ڕازیكردنی توركیا من و هاوڕێكانمی له‌لیستی تیرۆر داناوه”.
موراد قه‌ره‌یلان له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی “جیرۆزالیم پۆست”ی ئیسرائیلی باسی له‌دۆخی ئێستای په‌كه‌كه و پلانی داهاتوویان كرد و وتی، هه‌رچه‌نده له هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی توركیا زیانی زۆریان كردووه و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌یان شه‌هید بوون، به‌ڵام ده‌ڵێت “به‌رخودان دژی توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت”.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی توركیا و ئه‌مریكا و ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی واشنتۆن له پرسی په‌كه‌كه قه‌ره‌یلان باسی له‌وه‌كرد، “ئه‌مریكا بۆ ڕازیكردنی توركیا من و هاوڕێكانمی له لیستی تیرۆر داناوه، زۆرجاریش ئه‌مریكا زانیاریی له‌باره‌ی ئێمه‌وه ده‌داته توركیا”.
ئەندامه‌كه‌ی كۆمیتەی بەڕێوبەریی په‌كه‌كه به‌گرنگی زانی په‌كه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دروستبكات، هاوكات باسی له‌وه‌كرد، هانی كوردانی ئێران و سوریایان داوه بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
قه‌ره‌یلان له‌به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ژماره‌ی كورد له ته‌واوی جیهاندا ده‌گاته 50 ملیۆن كه‌س، سه‌رجه‌میان سه‌لماندوویانه نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیموكراتین.
له‌باره هاوپه‌یمانێتی ئه‌كه‌په و مه‌هه‌په قه‌ره‌یلان باس له‌وه‌ده‌كات، مه‌هه‌په دژی ئه‌وروپا و ڕۆژائاوا و عه‌لمانیه‌ته، ئێستاش ئه‌كه‌په بوه‌ته هاوپه‌یمانی حزبێك كه دژی ئه‌مریكایه.