ئاماری هێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان لە مانگی حوزەیران دەخرێتە ڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی‌ سوریای دیموكراتی (هەسەدە) ئاماری هێرشەكانی توركیای بۆ سەر ناوچەكانی هێڵی بە یەكگەیشتن لە رۆژئاوای كوردستان راگەیاندو ئاماژەی‌ بەوەدا، توركیا لە هەوڵی ئەوەدایە دانیشتوانی ناوچەكە رابگوێزێت بە مەبەستی تەواوكردنی پرۆژەی‌ گۆڕینی دیمۆگرافی.

ناوەندی میدیایی هەسەدە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، توركیا لە رێی دەستدرێژییەكانی و تۆپبارانی كۆمەڵگاكانی نیشتەجێبونەوە لە هەوڵی راگوێزانی خەڵكی ناوچەكەدایەو بەردەوامیشە لە پیادەكردنی سیاسەتی توركاندن لەو ناوچەی‌ دەستیگرتوە بەسەریاندا.

ئاماژەش بەوەشداوە، ئەوەی‌ دەگوزەرێت، لە بێدەنگییەكی “گوماناوی” وڵاتانی كاراو رێكخراوە مافپەروەرەكان و نەتەوە یەكگرتوەكاندا دەگوزەرێت.

هەسەدە باسی لەوەشكردوە، لە نیوەی یەكەمی مانگی حوزەیرانەوە، توركیا 35 هێرشی بە درۆن ئەنجامداوە، كە زیانی مادی و گیانییان لێكەوتوەتەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، لە هێرشەكانیدا بۆ سەر ناوچەكە، توركیا بۆمبی هێشویی بەكارهێناوە، كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی قەدەغەكراوە.
هاوكات رونیشكراوەتەوە، “982 گولە تۆپی جۆراوجۆر” كەوتوەتە ئەو ناوچانەی‌ خەڵكی تێدا نیشتەجێن هەر لە گوندەكانی تەلتەمر و زرگان لە گوندەواری باكوری حەسەكەوە تا گوندەكانی شارۆچكەی‌ عەین عیسا لە ناوچەی رەقە.

هەسەدە ئاشكرایكردوە، ئەو هێرشانەی‌ توركیا، زیانی بە موڵك و ماڵی هاوڵاتیانی سیڤیل گەیاندوەو هەندێك لە بەرهەمی كشتوكاڵییانی سوتاندوەو ئەوەش هەڕەشەی‌ لەسەر ئاسایشی خۆراكی ناوچەكە دروستكردوە، جگەلەوەی‌ ژێرخان و خانەی‌ پەرستشی لە ناوچەكە كردوەتە ئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا