هاتووچۆی سلێمانی بۆ شۆفێران: هاتووچۆ لەم رێگایانە وەستاوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەكات لە ماڵەوە بمێننەوە و رایگەیاند، لە شەقامەكانی سەنتەری شاری سلێمانی و هەموو رێگاكانی دەرەوەی شار بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆرەوە هاتوچۆ تێیدا وەستاوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، لە ئێستادا شەقامەكانی سەنتەری شاری سلێمانی و هەموو رێگاكانی دەرەوەی شار بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆرەوە هاتوچۆ تێیدا وەستاوە، بۆیە داوا لە شۆفێران دەكەین لە ماڵەكانیان بمێننەوە.

هاوكات، چۆمان نەجاح بەڕێوەبەری هاتوچۆی قەزای قەرەداغ لە راگەیەنراوێكدا، شۆفێرانی سنورەكە ئاگادار دەكاتەوە لە ئێستادا سەرجەم رێگەكان بەهۆی بەفربارینەوە هاتوچۆ تێیدا وەستاوە بەتایبەت رێگای سلێمانی – قەرەداغ و داوا لەشۆفێران دەكەن بەهیچ شێوەیەك ئەو رێگایە بەكارنەهێنن.

ئەمە لە كاتێكدایە كە پێشتر بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێریش رایگەیاند، بەهۆی ناجێگیری رەوشی كەشوهەوا و بارینی بەفرەوە، ڕێگای هەولێر_ شەقڵاوە، ڕێگای هەولێر _كۆیە، ڕێگای كۆیە_ هەیبەسوڵتان و ژمارەیەك رێگەی دیكەش هاتوچۆكردن و بەكارهێنانیان سەلامەت نیە و داوا دەكەن شۆفێران بەهیچ شێوەیەك ئەم رێگایانە بەكارنەهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا