پۆڵەتیک پرێس
ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆ بایدن یەکەم هێرشی کردەسەر سیستمی حکومڕانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا و بە سەرچاوەی دڵەڕاوکێی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا وەسفیکرد.
لەوبارەیەوە جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند، تورکیا سەرچاوەی دڵەڕاوکێی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپایە.
پێشتریش، ئیدارەی بایدن داوای لە حکومەتەکەی ئەردۆغان کرد رێز لە بڕیارەکانی دادگای ئەروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ بگرێت و سەڵاحەدین دەمیرتاش، سەرکردەی کورد و عوسمان کافالای ئپۆزسیۆن لە زیندان ئازاد بکات.
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەی نوێی ئەمریکا داوا لە تورکیا دەکات رێز لە ئازادییە سەرەکییەکانی مرۆڤ بگرێت و چارەسەری خێرا و دادپەروەرانە بۆ دۆسیەی دەمیرتاش و کافالا بدۆزێتەوە.
لایخۆیەوە، مایکڵ رۆبن، بەرپرسی پێشووی پنتاگۆن رایگەیاند، تاکە شتێک کە درێژەیدا بە پەیوەندی نێوان ئەمریکا و تورکیا لەماوەی چوار ساڵی رابردوو، پەیوەندی کەسیی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ئەردۆغان بوو، لەگەڵ نەمانی ترەمپ، پێویستە ئەردۆغان هەست بە دڵەڕاوکێ بکات لەبەرئەوەی خاڵ ناکۆکەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا بەرفراوانن.
بەبەراورد بە لێدوانەکانی پێشووی، هەڵوێستی ئەمجارەی جۆ بایدن بەرمابەر تورکیا توندترە، کاتێک لە چاوپێکەوتنێکدا لە کانوونی دووەمی 2020 ئەنجامیدا و رایگەیاند، “ئەردۆغان زۆردارە” و رەخنەی لە رەفتارەکانی گرت بەرامبەر بە کورد.