چەندین خۆپیشاندەر لە زیندانەكانی بادینان ماونەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

نزیكەی مانگێك بەسەر هەوڵەكانی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە دەڤەری بادینان تێپەڕیووە كە بەهۆیەوە چەندین كەس دەستگیركران، بەپێی زانیارییەكان هێشتا بەشێك لەو خۆپیشاندەرانە لەزیندانەكان ماونەتەوەو ئازاد نەكراون.

خەتاب عومەر پارێزەری بەدەل بەرواری كە یەكێكە لەو چالاكوانانەی تائێستا ئازادنەكراوە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەدەل بەرواری 27 رۆژە لە زیندانەو دوو تۆمەتی لەسەرە هەردووكیان بەپێی مادەی دوو لە یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردنن، دادگای كەتنی دهۆك یەكێكیانی یەكلاكردەوەو بە دوو ملیۆن دینار غەرامەی كرد.

بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس لەماوەی رابردودا ژمارەیەكی زۆر لە خۆپیشاندەرو چاكوان و رۆژنامەنوس لەدەڤەری بادینان دەستگیركران، بەڵام تائێستا بەشێك لەو كەسانە لە زیندانەكانی ئاسایشن و ئازاد نەكراون.

لەماوەی رابردوودا بەهۆی ئامادەكاریی و بانگەشەكردن بۆ خۆپیشاندان دژی نەبوونی موچە، دەزگا ئەمنییەكانی بادینان ژمارەیەك لە خۆپیشاندەر و مامۆستا و چالاكوانی مەدەنی و رۆژنامەنوسیان دەستگیركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا