پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، بەپێی چەند فەرمانێكی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی بڕی (241,595,780)دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژە لە سێكتەرەكانی شارەوانی و ئاو لە سنووری سلێمانی و دەوروبەری.
ئەمڕۆ دووشەممە2ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردەوە، ئەو بڕە پارەیە لەسەر داهاتی شارەوانی و ئاوە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی و دەوروبەری بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەكانی دروستكردنی شەمعەی ئاو لە ناوچەی قڕگە، ڕاكێشانی بۆریی ئاو بۆ چەند كۆڵانێكی گەڕەكی تانجەڕۆ، چاككردنەوەی شكاوی بۆری لە گەڕەكەكانی قەزای شارەزوور، كاری چاكسازیی كڕاندنی قیر لە شاری سلێمانی، ڕاكێشانی بۆریی ئاو لە گەڕەكی زەرگەتە و چارەسەركردنی پیسبوونی ئاو، ڕاكێشانی بۆریی ئاو لە گەڕەكی فەرمانبەران.
ڕوونیکردەوە، ئەو بڕە بەپێی یاسا و ڕێنماییەكانی دارایی بەپێی پلانی پرۆژەكانی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ساڵی 2023 خەرج دەكرێت.