لە یادی رۆژنامەگەری عێراقیدا كازمی پەیامێك بڵاو دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە یادی رۆژنامەگەری عێراقیدا سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، متمانەی تەواویان بەوەیە كە رۆژنامەگەریی عێراقی لە ئاستی ئەو بەرپرسیاریەتییە دایە كە بۆ پاڵپشتیكردن لە دەوڵەت و یاسا و بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی لەسەر شانێتی و ئەركەكەی پیشەییانە بەجێ دەگەیەنێت.

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە یادی رۆژی رۆژنامەگەریی عێراقییدا رایگەیاند: رۆژنامەگەریی عێراقی، بنەمایەكی سەرەكییە لە ئامرازەكانی بەرگرییكردن لە بەرژەوەندییەكانی گەل.

باسی لەوەشكرد، رۆژنامەوانانی عێراق هاوشانی هێزە ئەمنییەكان لە شەڕی دژ بە تیرۆر، لە پێناو گەیاندنی راستییەكان و بەرگرییكردن لە كەرامەتی عێراق بوونەتە قوربانی.

سەرۆك وەزیرانی عیراق راشیگەیاندوە، رۆژنامەگەری عێراقی دژی توندڕەوی وەستاوەتەوە و هەوڵیداوە كە كۆمەڵگا بەرەو یەكڕیزی ئاڕاستە بكات، لەم یادەشدا هیوادەخوازم رۆژنامەنوسان بە بەرپرسیارێتی و بابەتی و پیشەییانە كارەكانیان راپەڕێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا