پەرلەمانتارێك: تا حكومەت پێك نەیەت پرۆژەیاسای بودجە نانێردرێتە پەرلەمان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: تا حكومەتی نوێ‌ پێك نەیەت پرۆژەیاسای بودجە نانێردرێتە پەرلەمان بە مەبەستی پەسەندكردنی.

جەمال كۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: دواكەوتنی پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجە پەیوەندی نییە بە دانیشتنی پەرلەمانەوە بەڵكو پەیوەندی بە پێكهێنانی حكومەتەوە هەیە، چونكە هەر كاتێك حكومەت پرۆژە یاسای بودجە بنێرێت پەرلەمان كەی كۆبووەوە دەیخاتە بەرنامەی كارەوە.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: پرۆژە یاسای بودجە ئیشی حكومەتە ئەگەر حكومەت نەینێرێت ئێمە ناتوانین لە خۆمانەوە بیهێنین و پەسەندی بكەن.

روونیشیكردەوە، حكومەتی ئێستا كاربەڕێكەرە تا حكومەتێكی كارا پێك نەیەت رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان ناكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا