کێشەکانی سنوری ماددەی 140 دەگەیەندرێتە وەزارەتی داد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان لەگەڵ وەزیری دادی عێراق کۆبوویەوە.
لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ بەغداد، رۆژی دووشەممە 10_7_2023 فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم سەردانی خالید شوانی وەزیری دادی عێراقی کرد و پرسی کاراکردنەوەی لیژنەی ماددەی 140 ی دەستور و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ماددەکە گفتوگۆی لەسەرکرا.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری داد دیدار و کۆبوونەوەکانی سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی لە بەغداد بە گرنگ زانی و رایگەیاند، پێویستە هەماهەنگی زیاتر هەبێت لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و هەنگاوی کردەیی بنرێت بە ئاراستەی چارەسەکردنی کێشەکانی ئەو ناوچانە و بەتایبەت کێشەی زەوی و زار.
ئاماژەی بەوەشکرد، کێشەی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەلای ئەوانەوە جێی بایەخێکی گەورەیە و هەوڵیشیان بۆ ئەوەیە هەموو لایەک لە شارەکەدا بە مافی ڕەوای خۆی بگات.
هاوکات لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، سەرۆکی دەستە باسی دۆخی خانەقین و دوز و شەنگال و دەشتی نەینەوای کرد و هیوای خواست هەوڵەکان زیاتر بکرێن بە ئاراستەی چارەسەر کردنی گرفتەکانی دوور لە توندوتیژی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا