پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رئه‌نجام كۆبوونه‌وه‌كانی هێزه سوننه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ لابردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌زیان بۆ هه‌رێمی كوردستان شكایه‌وه.
له‌هه‌فته‌كانی ڕابردوودا هێزه سوننه نه‌یاره‌كانی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی كورد بۆ لابردنی حه‌لبووسی كۆبوونه‌وه، به‌ڕای چاودێران ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی بارزانی بۆ لابردنی حه‌لبووسی هۆكاربووه بۆئه‌وه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رامبه‌ر كورد له‌پرسی یاسای قه‌رز توند بێت.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى 11/11/2020، بۆ په‌رله‌مانى عێراق رۆژێكى دوور و درێژبوو، دانیشتنى په‌رله‌مان تایبه‌تبوو به تێپه‌ڕاندنى پرۆژه یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایى، فراكسیۆنه كوردییه‌كان هاوڕابوون له‌سه‌رئه‌وه‌ى پشكى كورد له‌و قه‌رزه‌دا جێگیربكرێت كه په‌رله‌مان ڕ‌ازى ده‌بێت له‌سه‌رى، دواجار په‌رله‌مان دواى نزیكه‌ى 14 سه‌عات له كۆبوونه‌وه یاساكه‌ى تێپه‌ڕاند كه بریتیه له 12 ترلیۆن دینار به‌بێ ئه‌وه‌ى پشكى كورى تێدابێت له‌برى ئه‌وه له بڕگه‌یه‌كیدا هاتووه(شایسته‌ى دارایى هه‌رێم ده‌نێردرێت كاتێك هه‌رێم ئه‌و نه‌وته‌ى نارد كه سۆمۆ دیارى ده‌كات).
36 ملیۆن عێراقى چاوه‌ڕێى ئه‌م پرۆژه یاسایه‌ن
سه‌لیم شوشكه‌یى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌ره‌تا هات له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌ك فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ كۆبووه‌وه، له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و پارتى و گروپى 15ـش به جیا دانیشت و داواى كرد جێگره‌وه‌یه‌كمان پێبێت له‌باره‌ى پشكى كورد كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مان قبوڵ بكرێت و ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت، حه‌لبوسى وتویه‌تى من ناتوانم ئه‌و پرۆژه یاسایه دوابخه‌م چونكه 36 ملیۆن عێراقى چاوه‌ڕێى ئه‌م پرۆژه یاسایه‌ن، له عێراق ژیان وه‌ستاوه.
شیعه و سوننه زوڵمیان له فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كرد
به بڕواى ئه‌و په‌رله‌مانتاره شیعه و سوننه زوڵمیان له فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كرد هه‌رچه‌نده ئێمه داوامانكرد پرسى مووچه جیابكرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بێبه‌ش نه‌كرێن گوێیان لێنه‌گرتین.
له ئێستادا هه‌وڵێك هه‌یه بۆ لادانى محه‌مه‌د حه‌لبووسى له پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌لایه‌ن به‌شێك له سووننه‌كانه‌وه، تائێستاش 44 واژۆ كۆكراوه‌ته‌وه هه‌رچه‌نده نه‌گه‌شتووه‌ته ئاستى پێویست.
به‌كر حه‌مه سدیق عارف، ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”به‌بڕواى من ئه‌وانه‌ى كه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆلابردنى حه‌لبووسى هێزێكى دیاریكراو له هه‌رێمى كوردستان پشتیوانی‌یان ده‌كات، ئه‌مه‌ش زیاتر ئه‌وه‌ى دروستكردووه حه‌لبووسى هه‌ڵوێستى بگۆرێت به‌رامبه‌ر به كورد، هه‌رچه‌نده وا ده‌زانم حه‌لبووسى ناتوانێت دژایه‌تى كورد بكات چونكه به سازان دانراوه و نایه‌وێت له بازنه‌ى ئه‌و سازانه بێته ده‌ره‌وه.
نابێت هه‌رێمى كوردستان یارى به‌ئاگر بكات
له‌باره‌ى تێپه‌ڕاندنى پرۆژه یاساى قه‌رز به‌بێ دیارى كردنى پشكى كورد، به‌كر حه‌مه سدیق عارف وتى:”له‌خولى پێشووشدا ئه‌مجۆره دیاردانه روویان ده‌دا و دواتر به سازان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كران به‌بڕواى من ئه‌مه گوشارێكه دروست كراوه، له‌كاتى هێنانى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021 ده‌توانرێت چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه بدۆزرێته‌وه، چونكه هێشتا سازانى سیاسى به‌جۆرێك تێك نه‌چووه بگاته ئاستێك ناوه‌ند بتوانێت به‌بێ كورد بڕیاربدات، به‌ڵام نابێت كورد به‌م شێوازه بێت، چونكه پێشتر ئه‌و حكومه‌تانه‌ى دروست بوون دۆستى كوردبوون و كه هێنراوه‌نه‌ته خواره‌وه‌ش كورد رۆڵى هه‌بووه تیایدا، به‌ڵام به‌بڕواى من ئه‌مه یارى كردنه به ئاگر و نابێت هه‌رێمى كوردستان یارى به‌ئاگر بكات چونكه خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان باجه‌كه‌ى ده‌ده‌ن.
كورد باجى ئه‌و ناشه‌فافى و پابه‌ند نه‌بوونه‌ى هه‌رێم ده‌دات
باسى له‌وه‌شكرد، له ساڵى 2010 ه‌وه تا ئه‌و كاته‌ى خوڵى پێشووى په‌رله‌مان كۆتایى هات و به ئێستاشه‌وه هه‌رێم پابه‌ند نابێت به‌هیچ رێككه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ ناوه‌ند به‌تایبه‌تى ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى په‌یوه‌ندییان به پاره‌وه هه‌یه، هه‌رێمى كوردستان شه‌فاف نیه و به‌مه‌ش سته‌م له هاووڵاتیانى خۆى ده‌كات، چونكه ئه‌وه هاووڵاتى كورده باجى ئه‌و ناشه‌فافى و پابه‌ند نه‌بوونى هه‌رێم ده‌دات.
پرۆژه یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایى پرۆژه یاسایه‌كى پڕ كێشه‌بوو، سه‌ره‌تا حكومه‌تى عێراق گیرۆده‌ى ده‌ستى كێشه‌كانى ناوى بوو، چونكه حكومه‌ت داواى 41 ترلیۆن دینارى كردبوو په‌رله‌مانیش به‌و بڕه رازى نه‌ده‌بوو، دواجار په‌رله‌مان به 12 ترلیۆن دینار رازى بوو، به‌ڵام له دواجاردا هه‌مووان به شیعه و سووننه‌وه له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه رێككه‌وتن و كوردیان لێبێبه‌شكرد.
به بڕواى ڤیان سه‌برى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق كورد ده‌رفه‌تى دیكه‌ى له‌به‌رده‌ستدا ماوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه و وتى: ده‌بێت ئێمه بیربكه‌ینه‌وه له پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه بكه‌ین چونكه ئه‌م یاسایه بۆ سێ مانگه.
ڤیان سه‌برى بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتی:”له‌وانه‌یه چه‌ند رۆژێكى تر پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 بگاته په‌رله‌مان هه‌موو فراكسیۆنه كوردییه‌كان ده‌بێت له بیرى ئه‌وه‌دا بین چۆن ده‌توانین مافه‌كانى كورد بپارێزین”.