ئەوکەسانەی لەدایکبووی ساڵی 2006ن بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کردنەوەی قۆناغی نوێکردنەوە و تۆمارکردنی داتاکان بۆ لەدایکبووانی ساڵی 2006 راگەیاند، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیەی وت: ئەوکەسانەی لەدایکبووی ساڵی 2006ن بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا دەکەن، کە بڕیارە لە 25ی شوباتی 2024 بەڕێوەبچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستەی کۆمسیاران رەزامەندییان دەربڕی لەسەر کردنەوەی قۆناغی نوێکردنەوە و تۆمارکردنی داتایی دەنگدەرانی لەدایکبووی ساڵی 2006 بۆ ماوەی 10 رۆژ، کە لە 10ی تشرینی یەکەمی 2023 دەستپێدەکات، دەشڵێت: ئەمەش بۆ زامنکردنی مافی دەنگدەرانی ساڵی 2006.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا