خلێفی زیندان دەكرێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند ڕۆژنامەیەكی فەڕەنسی بڵاویان كردەوە كەوا دەدگای باڵای فەڕەنسا بڕیاری سزای زیندانی كردن بۆ ماوەی 28 مانگی بە سەر ناسڕ خلێفی خاوەنی كۆمەڵە كەناڵەكانی be in sport داوە بە هۆی پێشێل كردنی یاساكانی كڕینەوەی مافی پەخش كردنی پاڵەوانێتییە گەورەكان.

پاش ئەوەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو خلێفی لە سەر داوای دادگای وەرزشی لە سویسرا بانگهێشتی بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە كرا هاوكات لەگەڵ ئەویش جیرۆم فاڵك ئەمینداری گشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان FIFA ش تۆمەتبار كرا بە وەرگرتنی پارەی ڕەش لە خلێفی هەر بۆیە ئەویش سزای زیندانی كردنی بۆ 36 مانگ بە سەردا سەپێندرا.

ڕۆژنامەی لوبرۆگیسی فەڕەنسی هەواڵەكەی بەم بەرەبەیانە وەك بۆمب تەقاندەوە و لە پێگەی ڕەسمی خۆیەوە بڵاوی كردەوە كە داواكاری گشتی فەڕەنسا داوای لە خلێفی كردووە ڕوون كردنەوە بدات لە سەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی كراون بەوەی كە پارەی ڕەشی بە فاڵك داوە تا سەختەچێتی و فێڵ و تەڵەكەبازی بۆ بكات بە مەبەستی بردنەوەی مافی پەخش كردنی یاری پاڵەوانێتییە گەورەكانی وەك جامی جیهانی و جامی كیشوەرەكان و چەندان پاڵەوانێتی تر كە فیفا خۆی دەرچەی تایبەتی هەیە بۆ بڵاو كردنەوە و پەخش كردنی، بەڵام خلێفی توانیویەتی لە ڕێی فاڵك مافی پەخش كردنی بۆ كۆمەڵە كەناڵەكانی خۆی بە دەست بهێنێت.

ڕۆژنامەكە لە سەر زاری داواكاری گشتی فەڕەنساشەوە بڵاوی كردەوە: سەرەڕای ئەوەی چەندین جار ناسڕ خلێفی ئاگادار كراوەتەوە لەوەی كە لە سنوری یاسا لانەدات و كاروبارەكانی كۆمەڵە كەناڵەكانی بە یاسایی بەڕێوە بەرێت، بەڵام ئەو زیادەڕۆیی كردووە لە بێ‌ ڕەوشتی و بێ‌ یاسایی هەر بۆیە داوای سەپاندنی قورسترین سزای بە سەردا دەكرێت و ماوەیەكیشی پێ‌ دەدرێت لە ڕێی پارێزەرەكانییەوە تێهەڵچوونەوە و تەماشا كردنەوە بە سزا و تۆمەتەكاندا بكاتەوە كە ئاراستەی كراون.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا