سەرژمێری گشتی عێراق دوادەخرێت

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی دابیننەكردنی بودجەی پێویست و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە وەزارەتی پلاندانانی عێراق سەرژمێری گشتی بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

بڕیاربوو لەساڵی 2020 سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق و هەرێم ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا سەرژمێرییەكە بۆ كۆتایی ئەمساڵ دواخرا، لەئێستاشدا جارێكی دیكە سەرژمێریەكە دواخراوە.

عەبد زەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، تەشەنە سەندنی کۆرۆنا و داخرانی گشتییەوە ساڵی رابردوو سەرژمێری گشتی دواخست، ئەمساڵیش بەهۆی دابین نەکردنی بودجەیەکی تایبەت لە بودجەی گشتی و هەڵبژاردنی پێشوەختە، جارێکی دیکە پرۆسەی سەرژمێری گشتی دواخرا.

بەوتەی عەبد زەهرە، لە ئەگەری ئەنجامدانی سەرژمێریەكە بەشێوازی ئەلیکترۆنی بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەو پرسەش پێویست بە 150 هەزار ئامێر و زامنکردنی پەیوەندیی مەیدانی لە چوارچێوەی تۆڕی زانیارییەکاندا دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا