پۆڵه‌تیك پرێس
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق تەئکیدی ده‌كاته‌وه کە وڵات پێویستی بە قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی هەیە بۆ پاڵپشتیکردنی بودجەی 2021.
محەمەد شه‌به‌كی ئه‌ندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند خەمڵاندنی قەرزی ناوخۆ و دەرەوە لە بودجەی ساڵی 2021 دا دوای ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه دێت لە لایەن وەزارەتەکانی پلاندانان و داراییەوە کراوە .
وتیشی، پێویستیی عێراق بەو جۆرە قەرزانە بۆ پاڵپشتیکردنی بودجەی 2021 له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌كوتله‌كانه‌وه
ڕێککەوتنی لەسەری کراوه .
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئەوەشی خستووه‌ته ڕوو، کە نرخی نەوت به‌رده‌وام له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه ناکرێت قەرز لەسەر بنەمای ئەو نرخانە بکرێت و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ڕەنگە له داهاتوو نرخی نه‌وت دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ببینێت
پێشتر لیژنەی دارایی پەرلەمان قەبارەی قەرزکردنی ناوخۆ‌و دەرەکی لەبودجەی 2021 ئاشکراکردبو .
هه‌یسه‌م جبوری، سەرۆکی لیژنەی دارایی له پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کۆی قەرزە نوێیەکانی بودجەی دەرەکی ساڵی 2021 زیاتر لە 2 ملیار دۆلار بووە كه وه‌ك سه‌قفێكی زه‌مه‌نی دیاری كراوه.
وتیشی:” لە کاتی پێویستدا ئه‌و قەرزه ناوخۆییه‌ی لە بانکی ناوەندی ده‌كرێت لە 5 تریلیۆن تێپەڕ ناکات.