دوو رۆژە قائانی لە بەغدایە

پۆڵەتیك پرێس

میدیا عێراقییەكان رایانگەیاند، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران گەیشتووەتە بەغدا.

میدیا عێراقییەكان لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقییەوە بڵاوكردەوە كە ئەمڕۆ سێ شەممە، فەرماندەی فەیلەقی قودس ئیسماعیل قائانی ماوەی دوو رۆژە لە بەغدایە.

ئاماژە بەوەشكراوە، قائانی چەندین كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردەكانی گروپە چەكدارەكان ئەنجامداوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سەردانەكەی ئەو فەرماندەیەی ئێران بۆ گفتوگۆكردن بووە لەسەر گەڕی دانوستانی ستراتیجی چاوەڕوانكراو لەنێوان عێراق و ئەمریكا.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر بەرپرسانی باڵای عێراق و ئەمریكا ئاشكرایانكرد چوار شەممەی داهاتوو گەڕێكی دیكەی دانوستان لە نێوان هەردوڵات بەڕێوە دەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا