بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی هۆکاری دابەش نەکردنی دەرزی گەشە ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە20ی کانونی دووەم، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان ئاشکرایکرد، بەهۆی ئەوەی بڕێکی کەم دەرزی گەشە گەیشتووەتە نەخۆشخانەکە ناتوانن دابەشیبکەن.

د. پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان بڵاویکردەوە،” لە ڕۆژی پێنجشەممەوە بڕێکی زۆر کەم دەرزی گەشەمان بۆ هاتووە کە برەکەی 295 دەرزییە لە کاتێکدا ئێمە لە نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکای دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید 600 منداڵ پێویستی بەدەرزی گەشە هەیە، منداڵی وا هەیە مانگانە پێویستی بە پێنج دەرزی هەیە، منداڵیش هەیە پێویستی بە یەک یان دوان یان سێ دەرزی هەیە، بۆیە بەلایەنی کەمەوە مانگانە پێویستمان بە 1500بۆ 2000 دەرزی هەیە”.

ئاماژەی بەوەکرد، هەموو ئەو منداڵانەی دەرزییەکەیان لە نەخۆشخانەکەمان پێدەدرێت پێویستی زۆریان پێی هەیە و ناتوانین جیایان بکەینەوە لەبەر ئەوەی هەمووی وەک یەک پێویستی پێیەتی،بۆیە باشترە کەمێک چاوەڕێ بکەین بزانین بڕی زیاترمان لە بەغداوە بۆ دێت یان نا.

جەختیکردەوە، دڵنیابن یەک دەرزی نافەوتێت و هەمووی بەیەکسانی بەپێی پێویستی لە ڕێگای لیژنەی تایبەتەوە دابەش دەکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا