کوڕی شای پێشووی ئێران زەنگی داڕووخانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی لێدەدات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕەزا پەهلەوی، کوڕی شای پێشووی ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە “خەڵک دەیانەوێت هاونیشتیمانی بن نەک بەندە و خزمەتکاری خامنەیی”. دەشڵێت، “خۆپیشاندان و مانگرتنی ئەم دواییانەی خەڵکی ئێران ڕوویەکی دیکەی بێوێنەی هاوهەڵوێستی نیشتیمانییە لە توڕەیی خەڵک”.

ڕەزا پەهلەوی، کوڕی ڕەزا شا پەهلەوی شای ئێران لە پەیامێکیدا کە لەگەڵ وێنەی خۆپیشاندان و مانگرتنەکانی کرێکاران و جوتیاران و خانەنشینانی ئێرانی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، “هاونیشتیمانیانی وڵاتەکەم، خۆپیشاندان و مانگرتنەکانی ئەم دواییەتان بۆ بەدەستهێنانی سەرەتاییترین پێداویستی و مافەکانتان ڕوویەکی دیکەی بێوێنەی هاوهەڵوێستی و پشتیوانیتانە بۆ ئەو مانگرتن و خۆپیشاندانانەی لە ڕۆژی ١٨ ی حوزەیرانەوە دەستیان پێکردووە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، خەڵک بە پشتیوانی کردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایی و مانگرتنەکان و بەشداریکردن تێیدا دەڵێن دەیانەوێت هاونیشتیمانی بن نەک بەندە و خزمەتکاری عەلی خامنەیی”.

ڕەزا پەهلەوی ئەوەشی نووسیوە، “ئامانجەکە ڕوونە و ڕێگاکە ڕوونترە: مانگرتن و خۆپیشاندان و بایکۆت و پشتیوانی نەکردنی ڕژێمی ئێران. بەم ڕێگەیە دەتوانین لەگەڵ یەکتر لێبوردە و یەکگرتوو بین، باوەشمان کراوەیە بۆ هەرکەس کە دەیەوێت بەرەی ڕژێم جێبهێڵێت و پەیوەندی بە میللەتەوە بکات”.

پەهلەوی باسی لەوەش کردووە، ” بەرەی ئێرانی بەپێچەوانەی بەرەی ڕژێمی ئێران، ئێرانییەکان بە هەموو ئاین و مەزهەب و بیروباوەڕ و زمان و پێکهاتەکان لەخۆدەگرێت.

کوڕی شای ئێران ئەوەش دەڵێت، “ئێمە پێویستە ڕیزەکانمان بەهێز بکەین و مەیدانەکەمان ڕێکبخەین، دەنگمان بەرزبکەینەوەو ئیرادەمان بە وەرگرتنەوەی وڵاتەکەمان لە دەستی زاڵمان بەهێز بکەین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا