پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاشکرایکرد، پشتیوانی خۆیان دەردەبڕن بۆ ئیسرائیل و لەڕووی کەرتی بەرگریەوە ئەو وڵاتە هەر پێویستییەکی هەبێت بۆی دابین دەکەن.
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا”پێنتاگۆن”، بەمەبەستی بەرگریکردن و پاراستنی ژیانی خەڵکی سڤیل گرەنتی پێداویستییەکانی ئیسرائیل دەکات.
ڕوونیکردەوە،” لەو ململا نێیەدا هێرشی ترسناک دەکرێتە سەر خەڵکی سڤیل”، و پابەندبوونیان لە مافی بەرگریکردن لە ئیسرائیل بەجێگیری دەمێنێتەوە.
لەکاتێکدا، بەیانی ئەمڕۆ باڵی چەکداریی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستین “ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا”یان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و سەروو پێنج هەزار مووشەکیان ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە. ئیسرائیلیش دەڵێت، کۆمەڵێک چەکدار دزەیان کردووەتە ناو سنوورەکەیان.