پسوڵەى خۆراكی سلێمانی داوایەك ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات

پۆڵەتیك پرێس – كەنار ئازاد

بەڕێوەبەری پسوڵە رێكخستنی خۆراكی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات سەردانی بریكارەكانی خۆراك بكەن ئەوەش بەمەبەستی وەرگرتنەوەی پسوڵەی خۆراكی ساڵانی ٢٠١٧تاوەكو ٢٠٢١ .

یاسین مەحمود بەڕێوەبەری رێكخستنی پسوڵەى خۆراكی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا لە لە بارەی پسوڵەی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیانەوە داوایكرد هاوڵاتیان كە فۆرمی ساڵانی ٢٠١٧\٢٠١٨ لای بریكارەكانی خۆراك ماوەتەوە سەردانی بریكاری خۆراك بكەن بۆ وەرگرتنەوەی پسولەی خۆراكی ساڵی ٢٠١٧تا ٢٠٢١.

وتیشی ” بەپێی ئەو ڕێنمایانەی وەزارەتی بازرگانی عێراق پێیداوین ئەو بریكاری خۆراكانەی كە بەراییەكانی پسوڵەی خۆراكی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ی بۆ بریكارەكانیان نەگێڕاوەتەوە بۆمان نیە پسوڵەی خۆراكی پێبدەین”.

بەڕێوەبەری رێكخستنی پسوڵەى خۆراكی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستا بەشێكی كەم لە بریكارەكانیان پسوڵەی ساڵانی پێشوویان بۆ گەڕاندونەتەوە بۆیە بڕیاریانداوە تاوەكو تەواوی پسوڵەكانیان بۆ نەگەڕێتەوە پسوڵەی نوێ نەدەنە هاوڵاتیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا