دوو ناو وەك بەهێزترین كاندیدی سەرۆكوەزیران ئاشكرا دەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەركردەیەكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی، كە یە كێكە لە كوتلەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، مستەفا كازمی و محەمەد شیاع السودانی لە دیارترین كاندیدەكانن بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران.

ڕەحیم عەبودی، ئەندامی دەستەی گشتی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ڕایگەیاند: هەریەكە لە مستەفا كازمی و محەمەد شیاع السودانی لە دیارترین كاندیدەكانن بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عێراق.

وتیشی: بەرنامەی حكومەتی داهاتوو لە چوارچێوەی داخوازییەكانی شەقامی عێراقی بنیات نراوە و كاتێكیش بۆ جێبەجێ‌ كردنی دیاری كراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، چوارچێوەی هەماهەنگی میكانیزمی دیاری كردنی كاندیدی سەرۆكوەزیرانی دیاری كردووە و لە چەند كاتژمێری داهاتوودا ناوەكەی ڕادەگەیەنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا