پەرلەمانی عێراق لە دابەزینی بەهای دینار دەکۆڵێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دەبێت پەرلەمانی عێراق لە دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بکۆڵێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە شاخەوان عەبدوڵـڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، پێشنیازی پەرلەمانتاران بۆ لێکۆڵینەوە لە بەهای دینار بەرامبەر دۆلاریان بەدەست گەیشتووە.

وتیشی، وەک یەکێک لە ئەندامانی سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕەزامەندیم لەسەری دا و ڕەوانەی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانم کردووە تا ئەوانیش بڕیاری لەسەر بدەن و بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار پەیوەندی بە هەموو هاوڵاتییانی عێراقەوە هەیە، بۆیە دەبێت پەرلەمانی عێراق لەوە بکۆڵێتەوە و بزانێت هۆکاری دابەزینی بەهای دینار چین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا