پۆڵه‌تیك هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار له‌ عێراق و هه‌رێم ئاشكراده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس:
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر دیناری عێراقی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، پۆڵه‌تیك هۆكاری ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ ئاشكراده‌كات.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ نرخی 100ی ئەمەریکی به‌رامبه‌ر بوو بە 125 هەزار دیناری عێراقی، ئه‌مه‌ به‌راورد به‌ نرخی پێشووی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئەحمەدی حاجی رەشید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ پۆڵەتیک پرێس-ی راگه‌یاند: “به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دیناری عێراقی په‌یوه‌ندی به‌ سیاسەتی بانکی ناوه‌ندیی عێراقەوە هەیە، کە دەیەوێت بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی کەمبکاتەوە وەکو یەکێک لەرێگاکان بۆ بەمەبەستی پرکردنەوەی کورتهێنانی بوجە و لەهەمان کاتتدا سود گەیاندن بە دەستی کرێکارانی ناوخۆی وڵات”.

ئاماژەی بۆئەوەشکرد، کاتێک هاوڵاتیان دەزانن حکومەت پلانی بەرزکرنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی هه‌یه‌، ئەوا راستەوخۆ خواستیان بۆ کرینی دۆلار زیاد دەکات و ئەمەش هۆکارێکی دیکەی بەرز بوونەوەی بەهای دۆلارە لە ناو بازارەکانی عێراقدا.

سەبارەت بە کەمبوونەوەی یەدەگی دۆلار لە بانکی ناوەندی عێراقیدا ئەحمەدی حاجی رەشید باسی لەوەشکرد، عێراق بەهۆی قەرزکردنەوە بەرەو کەمبوونەوەی یەدەگی دۆلار دەچێت، بێگومان ئەگەر عێراق لە قەرزکردن بەردەوام بێت یەدەگی دۆلاری زۆر کەم دەبێت و ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر ئابووری وڵات دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا