کەشناسی: باران بارین هەموو ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە9ی نیسان، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لە دواینیوەرۆ باران بارین دەستپێدەکات هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت هەموو ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، لەگەڵ بارینی باران پێشبینیدەکرێت خێرایی با زیاد بکات بە تایبەتی لە ناوچەکانی باشور و ناوەراستی هەرێم، و لە هەندێک ناوچەى دەشتى هەولێر (قوشتەپە و دیبەگە ) و هەندێ ناوچەى ڕۆئاوای سلێمانى (بازیان و چەمچەماڵ) ئیدارەى ڕاپەڕین و قەزای کۆیە و دەوروبەرى ئەگەرى بارانى بەلێزمە هەیە، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەی چوارشەممە10ی نیسان، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت سەرەتا باران بارین و هەورە بروسکە لە ناوچەشاخاویەکان و پارێزگای سلێمانى دەبێت پاشان سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە سێ بۆ پێنج پلە نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 26پلەى سیلیزى

سلێمانی :25 پلەى سیلیزى

دهۆک : 24پلەى سیلیزى

کەرکوک : 31پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 27پلەى سیلیزى

زاخۆ : 25پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 14پلەى سیلیزى

سۆران : 20پلەى سیلیزى

گەرمیان : 32پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا