“بەهای دۆلار بۆ چەند ساڵی داهاتوو بەمشێوەیەی ئێستا دەمێنێتەوە”

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێشبینیکرد بەهای دۆلار بۆچەند ساڵی داهاتوو بەمشێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە و ئاماژەی بە توانای بانکی ناوەندی عێراق کرد بۆ ڕێکخستی نرخی ئێستای بازاڕ بەبێ ئەوەی بەهای شمەک زیاتر بەرزببێتەوە.

لەوبارەیەوە شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، بەهای ئێستای دۆلار بەرامبەر دینار کە لەلایەن بانکی ناوەندەوە دیاریکراوە بۆ چەند ساڵی داهاتوو بەمشێوەیە دەبێت و ناکرێت کەمبکرێتەوە چونکە بودجەی گشتی لەسەر بنیادنراوە.

لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارێک بۆ زیاتر لە هەزار و 470 دینار وتی: پێمانوایە بانکی ناوەند لەهەوڵدایە بۆ ڕاگرتنی ئەم بەرزبوونەوەیە و پلانی ستراتیژی هەیە بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار و ڕێگریکردن لەبەرزبوونەوەی.

ڕۆژی هەینی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، چارەسەرکردنی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار پێویستی بە کاتە لەپێناو جێگیربوونی نرخ لەبازاڕ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا