پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت تاڕادەیەک بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەروو 78 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 78 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 74 دۆلار و 85 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
رۆژی چوارشەممە نرخی نەوت زیاتر لە 4٪ی بەهای خۆی لەدەستدا، ئەمەش بەهۆی نیگەرانی لە سستبوونەوەی ئابووری ئەمریكا.