هاووڵاتیان لە چوونە سەر شاخێكی كوردستان ئاگادار دەكرێنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شاخی بەرانان بۆ ماوەی مانگێک بەڕووی هاوڵاتییاندا دادەخرێت و گەشتکردن بۆ شاخەکە قەدەغەدەکرێت.

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکیدا بڵاویکردەوە، لەسەر پێشنیاری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان لەپێناو سەلامەتی ژینگەی ئاژە کێوییەکان و پاراستنی سرووشت و ژینگەی ناوچەکەمان بڕیارماندا بە قەدەغەکردنی هاتووچۆکردن بۆ سەرشاخی بەرانان و ئەو شوێنانەی ئاژەڵی کێوی لێیە.

بڕیارەکە لە رێککەوتی 15ـی 11ـی 2023 تاکو 15ـی 12ـی 2023 بەردەوام دەبێت.

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ئەوەشی خستەڕوو، لەو ماوەیەدا شێوەیەکی بەردەوام لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان بەشێوەی گەڕۆک و کامێرای چاودێری و لەڕێگەی درۆنەوە چاودێری سەرشاخی بەرانان دەکرێت و کەسێکی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا