وەزارەتی بەرگری روسیا كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی هەرێمی لۆهانسكی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری روسیا كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی هەرێمی “لۆهانسك”ی راگەیاند، ئەوەش بە گەورەترین پێشڕەوی سوپای روسیا دادەنرێت لەسەرەتای دەستپێكردنی جەنگی ئۆكرانیاوە.

سێرگی شوەیگۆ، وەزیری بەرگری روسیا كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی ناوچەی لۆهانسكی لە هەرێمی دۆنباس، لەلایەن سوپای وڵاتەكەی و جودایخوازەكانەوە بە ڤلادمیر پوتنی سەرۆكی روسیا گەیاند.

وەزیری بەرگری روسیا ئاماژەی بەوەدا، كۆنترۆڵكردنی ناوچەی لۆهانسك دوای كۆنترۆڵكردنی شاری لیسیشانسك بوو كە دوایین پێگەی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی ئۆكرانیا بوو لە ناوچەكە.

لۆهانسك دووەمین گەورەترین شارە لە هەرێمی دۆنباس لە خۆرهەڵاتی ئۆكرانیا و ژمارەی دانیشتووانەكەی یەك ملیۆن و 500 هەزار كەسە، لە مانگی شوباتی ئەمساڵیشدا روسیا وەك كۆمارێكی سەربەخۆ دانیپێدانا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا