لیژنەی دارایی بەدواداچوون بۆ خەرجكردنی 200 ملیار دینارەكە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی دارایی و ئابوری لەپەرلەمانی كوردستان بەدواداچوون بۆ میكانیزم و چۆنیه‌تیی خه‌رجكردنی ٢٠٠ ملیار دیناره‌كه‌ی هەرێم ده‌كات.

ڕۆژی یەك شەممە 11ی تەموز، 200 ملیار دینارەكەی حکومەتی عێراق بڕیاری لەسەر درابوو بۆ هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانكی هەرێم.

لەكۆبونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمان كە بەسەرپەرشتی زیاد جه‌بار سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ بەڕێوەچوو،گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێم و داهاته‌كان و باج و هاتنی ٢٠٠ ملیار دینار له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدڕالیی عێراقه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان كرا.

لەو كۆبونەوەیەدا بڕیاردرا نووسراوێك ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێت بۆئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر داهاته‌كانی هه‌رێم بدات به‌ لیژنه‌كه، هاوكات حكومه‌تی هه‌رێمیش ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی هاتنی ٢٠٠ ملیار دیناره‌كه‌ و میكانیزمی خه‌رجكردنی بدات به‌ لیژنه‌كه‌.

ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ش، لیژنه‌ بڕیاریدا ئاماده‌كاری بكات بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی 15ی حوزەیرانی ئەمساڵ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا مانگانە 200 ملیار دیناری شایستەی دارایی هەرێم رەوانە بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا