بەتۆمەتی بریندارکردنی هاوڵاتییەک دوو تۆمەتبار دەستگیركران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بەتۆمەتی برینداركردنی هاوڵاتییەك، لەلایەن مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف.

ئەمڕۆ دووشەممە13ی تشرینی دووەم، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادق ئاگادار كرایەوە لەبوونی ڕووداوێكی شەڕ و برینداركردنی هاوڵاتییەك لەنەخۆشخانەیەكی سنورەكە، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەكە دەركەوت كەسێك برینداربووە و تۆمەتباران هەڵهاتوون”.

ئاماژەی بەوەکرد، لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران لەسەر بڕیاری دادوەر دەستیپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتباران دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف كە بەتۆمەتباران بووە.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران، ( ه ، ع لەدایكبووی 2001) و (أ ، ك لەدایكبووی 2003)، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە بەردەوامە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا