461 کاندید بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکان دوورخرانەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، لە کۆی زیاتر لە شەش هەزار کاندید 461 کاندید بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکان دوورخرانەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە25ی تشرینی یەکەم، جومانە گلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، 461 کاندید بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکان دوورخرانەوە، کە 54 کەسیان بەهۆی ئەنجامدانی تاوانکاری، 240 کەسیشیان بەهۆی ئەوەی یاسای لێپرسینەوە و دادپەوەری دەیانگرێتەوە دوورخراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، بەشێکی دیکەیان بەهۆی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی ساختە و ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکان و هەروەها ژمارەیەکیان بەهۆی ڕێکارەکانی دەستپاکی دوورخراونەتەوە.

بڕیارە، ڕۆژی 18ی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا