وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق: لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێککەوتین

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکان و ساڵنامەی کشتوکاڵی گەیشتووین بە رێککەوتن، بەڵام وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ی هەرێم راگەیاند، بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان و گەیشتن بەڕێككەوتن كۆتایی ئەم هەفتەیە وەزیری كشتوكاڵی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.

حسێن حەمە كەریم وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر چەند تەوەرێك و چارەسەرەكردنی كێشەی جوتیارانی هەرێمی كوردستان كۆتایی ئەم هەفتەیە محەمەد کەریم خەفاجی وەزیری كشتوكاڵی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.

وتیشی، كێشەی رێگری كردن لەچوونی بەرهەمی ناوخۆیی جوتیارانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بازگەكانەوە بۆعێراق و پارێزگاكانی عێراق و ساڵنامەی کشتوکاڵی و کۆنترۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکان بۆڕێگری كردن لەو بەرهەمانەی زیان بەبەرهەمی ناوخۆیی دەگەیەنێت گفتوگۆیان لەسەردەكرێت.

هاوكات ساماڵ عبدالرحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم لەوەزارەتی دارایی و ئابووری بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەماوەی رابردوودا لەگەڵ دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق و وەزارەتی كشتوكاڵى عێراق هیچ گفتوگۆیەكیان نەكردووە سەبارەت بەڕێكخستنی كاری دەروازە سنورییەكان.
لەلایەكی ترەوە وەزیری کشتوکاڵی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت لەگەڵ ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکان و ساڵنامەی کشتوکاڵی رێککەوتن، دەشڵێت، مۆڵەت بە ھەناردەکرنی تەماتە، پەتاتە و بەرووبوومی دیکە دەدرێت.

محەمەد کەریم خەفاجی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەرێژەی لە 80% خاڵە سنوورییەکان لە پارێزگای بەسرەوە تا دیالە جگە لە خاڵە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان لەژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی فیدراڵی دان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا