سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی زانیاری نوێ‌ دەخاتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی زانیاری نوێ لەبارەی بڕیارەكەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئاشكراكرد.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڕیاری كۆتاییدا كە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتییە و تەواوی رێكارەكان یاسایین، بڕیارەكەش شیاوی تانە لێدان نییە.

تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، دەستەی دادوەرانی هەڵبژاردن بڕیاری كۆتایی لە بارەی دۆسیەكەی (لاهور جەنگی) دەركرد بەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە و تەواوی رێكارەكان یاسایین.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیارەكە لە بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بافڵ جەلال تاڵەبانی دەرچووە و بڕیارەكە بە هیچ جۆرێك شیاوی تانە لێدان نیە.

لای خۆیەوە، باڤێڵ حەكیم سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی و پارێزەری تایبەت لەدۆسیەكە بە كوردسات نیوزی راگەیاند، پێشتر پارێزەری لاهور جەنگی لە بەشی كاروباری تایبەت بە پارتە سیاسییەكان لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان سكاڵای تۆماركردبوو، لەبارەی نایاسایی بوونی هەمواری پەیڕەوی یەكێتی، دەركردنی لاهور جەنگی، دانانی ژمارەیەك ئەندامی نوێی مەكتەبی سیاسی، دانانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەسەرۆكی یەكێتی.

وتیشی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە 30_1_2023 بە بڕیاری ژمارە سێ سكاڵاكەی رەتكردەوە و جەختیكردەوە كە بڕیارەكان یاسایی بوون و پێشتر لە دادگای سلێمانی بڕیاری لەبارەوە دراوە، دواتریش پارێزەری لاهور جەنگی لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، دەستەی دادوەرانی هەڵبژاردن تانەی لە بڕیارەكەدا.

باڤێڵ حەكیم باسی لەوەشكرد، دەستەی دادوەرانی هەڵبژاردن لە 21_2_2023 تانەكەی رەتكردەوە و بڕیارەكەی پێشووی پەسەندكرد لەبارەی یاسایی بوونی تەواوی رێكارەكان، بەوەش كۆتایی بەو دۆسیەیە هات، بەو پێیەی بڕیارەكە بە هیچ جۆرێك شیاوی تانە لێدان نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا