لاڤرۆڤ: نامانەوێت نازییە نوێیەکان فەرمانڕەوایی ئۆکرانیا بکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، نامانەوێت نازییە نوێیەکان فەرمانڕەوایی ئۆکرانیا بکەن.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی هەینی سێرگی لاڤرۆڤ ڕایگەیاند، ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆ، بەو مەرجەی سوپای ئۆکرانیا چەکەکەی دابنێت و بوەستێت لە شەڕ.

وتیشی، “ڕوسیا دەیەوێت ئۆکرانیا لە ستەم ڕزگاربکات و ئۆکرانیا لە نازیبوون ڕزگاربکات، دواتریش ئۆکرانییەکان خۆیان ئازادن چۆن بڕیار لە داهاتووی خۆیان دەدەن”.

ئەوەشی خستەڕوو، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا “درۆ”دەکات کاتێک دەڵێت، ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆخی ئێستای ئۆکرانیا. وتیشی، “ئێمە گرنگی بەوە دەدەین گەلی ئۆکرانیا ئازادبێت و حکومەتێکی هەبێت کە نوێنەرایەتی فرەڕەنگییەکەی بکات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا