قائیمقامی سلێمانی بەهۆی پاراستنی خانووە کەلەپوورییەکان خەڵات کرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە10ی تشرینی یەکەم، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەبەرامبەر هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ هێشتنەوەی گەڕەکە کەلەپورییەکان و دروستکردنی لیژنەی تایبەت بە پاراستنیان، بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی میوانداری قائیمقامی سلێمانی کرد و خەڵاتی رێزلێنانی پێشکەش کرد.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” لە دانیشتنێکدا لە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی، و بە ئامادەبوونی راوێژکاری جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، و حسێن حەمەغەریب، بەڕێوبەری شوێنەواری سلێمانی، و لیژنەی پاراستنی شوێنەوارو کەلەپووری سەر بە لیژنە هاوبەشەکان، باس لەو رێکارانە کرا کە بۆ هێشتنەوە و پاراستنی گەرەکە کۆنەکان و خانووە کەلەپورییەکان شاری سلێمانی ئەنجامدراون”.

ئاماژەی بەوەکرد، بە گرنگیەوە باس لە رۆڵی قائیمقامی سلێمانی کرا، کە دڵسۆزانە و خەمخۆرانە کار بۆ مانەوە و پاراستنی کلتورو مێژوو و رەسانەیەتی شارەکە دەکات.

ئاشکرایکرد، وەک نمونەی وەفا و دڵسۆزی و ماندوویی لەلایەن بەرێوبەری شوێنەواری سلێمانیەوە خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەشی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی کرا، کە هەمیشە پاڵپشت و دڵسۆز بووە، لە پاراستنی ئەو گەڕەکە کەلەپووریانەی کە مێژوویەکی دێرینیان هەیە و بەشێکن لە پێناسە و مێژووی شاری سلێمانی.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا