لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا شۆفێرێک گیانیلەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای ناحیەی سەرقڵا بۆ ناحیەی خان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە،” پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە16ی ئادار، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پیکاب لەسەر ڕێگای ناحیەی سەرقڵا بۆ ناحیەی خان نزیک گوندی “کانی ماران” شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
ڕوونیکردەوە، ئۆتۆمبێلەکە بەئاراستەی ناحیەی خان ڕۆیشتووە، ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایک بووی ساڵی 1972 و دانیشتووی گوندی کانی مارانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا