وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ حكومه‌تی عێراق به‌ “خه‌مسارد” ناوده‌بات

پۆڵەتیك پرێس
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم حكومەتی عێراق بەخەمسارد ناودەبات لەنەبونی هەماهەنگی نێوان هێزەكانیان و كاركردنی پێكەوەیی بۆپاراستنی خاكی عێراق و رووبەڕووبونەوەی مەترسیەكان.

بابەكر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، “هەرچەندە بڕیاردرا هەماهەنگی تەواو هەبێت لەنێوان هێزەكانی سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگەدا، تا لەكاتی دروستبوونی ئالۆزییەكاندا بچین بەهانای یەكترییەوە بەڵام ئەو هەماهەنگییە جێگیر نەبووەگ.

وتیشی:”نەبونی هەمانگی دەگەڕێتەوە بۆ خەمساردی حكومەتی عێراق، كە نەیویستووە ئەنجامی كۆبونەوەكانی وەزارەتی بەرگری عێراق وەزارەتی پێشمەرگە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە”.

بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشكرد، بۆشاییەكی ئەمنی زۆر لەنێوان هێزەكانی عێراق و پێشمەرگەدا هەیە و ئەوەش مەترسییە بۆسەر سەرخاكی عێراق و هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا