عێراق داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووی بڵاو کردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی داهات و نەوتی هەناردەكراوی لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بۆ جیهان ئاشكرا كرد و رایگەیاند، داهاتی نەوتی فرۆشراو بۆ ئەو مانگە زیاتر لە شەش ملیار دۆلار بووە”.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، بەپێی داتاكانی كۆمپانیای نیشتمانی بۆفرۆشتنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بە وەزارەتەكە دراوە كۆی هەناردەی نەوت لە مانگی رابردوو گەیشتووەتە 86 ملیۆن و 765هەزار و 589 بەرمیل نەوت بووە كە داهاتەكەی شەش ملیار و 143 ملیۆن و 106 هەزار دۆلار بووە.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەپێی ئامارەکان کۆی بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراو بۆ مانگی حوزەیران لەکێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە بڕی 83 ملیۆن و 690 هەزار و 352 بەرمیل بووە، لەکاتێکدا لەکێڵگەکانی کەرکوکەوە لەڕێگەی بەندەری جیهانەوە بڕی سێ ملیۆن و 75 هەزار و 237 بەرمیل نەوت هەناردەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا