تێچووی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیا دەگاتە 100 ملیار دۆلار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری بانکی ئەوروپی بۆ ئاوەنداکردنەوە و گەشەپێدان لە تورکیا پێشبینیدەکات، بڕی پارەی پێویست بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی تورکیا بەهۆی بوومەلەرزە کارەساتبارەکەوە بگاتە 100 ملیار دۆلار.

ئارڤید تورکنەر، بەڕێوەبەری بانکی ئەوروپی بۆ ئاوەنداکردنەوە و گەشەپێدان لە تورکیا، بە ئاژانسی “بلومبێرگ”ی ڕاگەیاند،” لەگەڵ ئەوەی بانکی ناوەندی زیانەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیای بە 34 ملیار دۆلار خەمڵاند، بەڵام ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانە خەرجییەکی زۆر زیاتر دەوێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەوانەیە خەرجی ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانە بگاتە 100 ملیۆن دۆلار.

جەختیشیکردەوە، بوومەلەرزەکە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر هێواشبوونی گەشەی ئابووری وڵاتەکەیان دروستکردووە و وەبەرهێنانە بیانییەکان لە تورکیا کەمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە و نازانرێت کاریگەرییەکانی لەسەر دۆخی ئابووری وڵاتەکە تاچەند بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا